سەردێڕ:

شێوازێکی نوێی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل راگەیەنرا

فۆتۆ: 
2021-02-23

5806 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی ٥٠ رۆژی رابردودا لە سلێمانی ١٦٣ کەس بوونەتە قوربانی روداوەکانی هاتوچۆ، تیژڕەوی و تێپەڕاندنی هەڵە و بەکارهێنانی مۆبایل هۆکاری یەکەمی ئەو رووداوانە بوون.


بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی ٥٠ رۆژی رابردودا لە سلێمانی ١٦٣ کەس بوونەتە قوربانی روداوەکانی هاتوچۆ، تیژڕەوی و تێپەڕاندنی هەڵە و بەکارهێنانی مۆبایل هۆکاری یەکەمی ئەو رووداوانە بوون.

 فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری گشتى هاتوچۆی سلێمانی، بە میدیاکانی راگەیاندووە، "لە رۆژی ١-١-٢٠٢١ وە تا ئەمڕۆ، لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ١١٠ روداوی هاتوچۆ تۆمارکراوە و بەهۆیەوە ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٥٠ کەسی دیکەش برینداربوون،" دەشڵێت، "ئێستا بڕیار و رێنمایی نوێ هەیە سەبارەت بە رێکخستنی کارەکانی کۆمپانیاکانی هاوردەکردن و گواستنەوەی ئۆتۆمبێل و کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، لەمەودوا پێشانگاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلیش لە چوارچێوەی کۆمپانیادا رێکدەخرێن، بەوپێیەی دەبێت هەموو ئەو کۆمپانیایانە پابەندبن بەو مەرجانەی بۆیان دیاریکراوە و لەمەودوا سیستمێکی نوێ پەیڕەو دەکرێت کە پێی دەوترێ سیستمی گرێبەستی ئەلیکترۆنی، بەوپێیە دەبێت کۆمپانیای هاوردەکار پابەندبێت بەوەی کە ئۆتۆمبێلێک هاوردە دەکات لەماوەی ٩٠ رۆژدا ئەگەر نەیفرۆشت تۆماری بکات لەسەر کۆمپانیاکەی خۆی".

ئاماژەى بەوەشکردووە، "هەر کۆمپانیایەکی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و هەر هاوڵاتییەکیش کە ئۆتۆمبێلی دەستی فرۆشیارێکی دیکە دەکڕێت، دەبێت لە یەکێک لە پێشانگەکانى ئۆتۆمبێل گرێبەستی ئەلیکترۆنی بۆ بکرێت و گرێبەستەکەش راستەوخۆ دەچێتە ناو سێرڤەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆوە لە هەر پارێزگایەک لە سنوری خۆی".

راشیگەیاندووە، "ئەو هاوڵاتیانەى ئۆتۆمبێل دەکڕن پێویستە لەماوەی ٣٠ رۆژدا ئۆتۆمبێلەکەی بکات بەناوی خۆیەوە، ئەمەش لەپێناو کۆتایی هێنان بەو کێشە زۆرەی بەو هۆیەوە دروست بووە، چونکە لە ئەنجامی کڕین و فرۆشتنی یەک بەدوای یەک و تۆمارنەکردنی گرێبەستی فرۆشتن و نەگواستنەوەی خاوەندارێتی؛ کێشەیەکی زۆر دروست بووە".

دەشڵێت، "تائێستا ئامارێکی فەرمی نیە بۆ ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل کە هاتونەتە ناوەوەی هەرێم، بەڵام مەزەندە دەکرێت بە هەزاران ئۆتۆمبێل و گرفتێکی گەورەیان بۆ هاتوچۆ دروستکردووە، هەندێکیان بەبێ ژمارە یان بە ژمارەی ساختە دەسوڕێنەوە و مەترسی ئەمنیان دروست کردووە، چونکە هیچ ناسنامەیەکیان نییە".

ئەوەشى خستۆتەڕوو، "پێشنیارمان کردووە بۆ وەزارەتی ناوخۆ لەبەرئەوەى ژمارە ئەو ئۆتۆمبێلانە ئەوەندە زۆرە و لێپرسینەوە لەگەڵیان دژوارە، چارەسەری پێویست ئەوەیە رەوانەی گومرگ بکرێن و رسوماتی گومرگی بدەن و تۆماربکرێن".

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەماوەی رابردودا وەزارەتی ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان کۆمەڵێک بڕیار و رێنمایی نوێی دەرکرد بۆ کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل.