جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، شاندێکی حکومەتی هەرێم بە مەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆکان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە دەچنەوە بەغدا.
بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا گەشبینی خۆیی نیشاندا بە لێکنزیکبوونەوە لەنێوان هەرێم و بەغدا بێتە ئاراوە و چارەسەرێکی گونجاو بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بدۆزنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هەمواری پرۆژە یاسای بودجە لە لیژنەی داراییەوە رەوانەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان نەکراوە.
لەلایەکی دیکەوە، محاسن حەمدون ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، رەنگە کۆتایی ئەم هەفتەیە هەولێر و بەغدا بگەنە رێککەوتن، ئەوەش دوای ئەوەی هەرێم هەموو تۆمارەکانی نەوت و دەروازە سنورییەکانی رادەستی بەغدا کردووە.