سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، لێبڕینی موچەى فەرمانبەرانى هەرێم، بەردەوام دەبێت تا پرۆژە یاسای بودجە دێتە پەرلەمان.
سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، لێبڕینی موچەى فەرمانبەرانى هەرێم، بەردەوام دەبێت تا پرۆژە یاسای بودجە دێتە پەرلەمان.
زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانى کوردستان بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، "گەندەڵیەکی زۆر لەسەرچاوەکانی داھات و خاڵە سنورییەکانى هەرێمى کوردستان ھەیە و لێبڕینی موچەى فەرمانبەرانى هەرێمیش بەردەوام دەبێت تا پرۆژە یاسای بودجە دێتە پەرلەمانى کوردستان و تا لەگەڵ بەغدا رێنەکەوین موچە بەلێبرینەوە دابەشدەکرێت، دەشڵێت، "بەشی زۆری داھاتی نەوت بەھەدەر دەروا لە بەرھەمھێنانی نەوتەکەدا ".
ئاماژەى بەوەشکرد، "ناکرێ بەغداد بڵێ لە ھەرێمی کوردستان لە ماوەی چەندین ساڵدا ژمارەی موچەخۆران زیادی نەکردووە ".