سەردێڕ:

رووداوێکی دەست درێژی بە کۆمەڵ روویدا

فۆتۆ: 
2021-02-23

3909 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سێ گەنج دەستگیرکراوە، کە هەوڵیانداوە دەستدرێژی بکەنە سەر منداڵێک لە خۆرهەڵاتی شاری بەغدا.


چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندووە، مەفرەزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی بەغدا شەوی رابردوو سێ گەنجیان دەستگیرکردووە، کە هەوڵیانداوە دەست درێژی بکەنە سەر منداڵێک.

ئاماژەی بەوەشداوە، رووداوەکە لە ناوچەی مەشتەل لە خۆرهەڵاتی بەغدای پایتەختی عێراقدا روویداوە.

باسی لەوەشکرد، دەستگیرکراوەکان رادەستی بنکەی پۆلیسی رەشاد کراون بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی لە بەرامبەریاندا.