وەزارەتی دارایی خشتەی موچەی سەرجەم وەزارەتەکانی راگەیاند و بە پێی خشتەکە لە ماوەی چوار رۆژدا موچەی سەرجەم وەزارەکان دابەش دەکرێت.
بەپێی خشتەکە، رۆژی پێنجشەمە موچەی وەزارەتی تەندروستی و دیوان و لیواکانی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ و شەهیدان و چەند فەرمانگەیەکی دیکە دابەشدەکرێت.
رۆژی هەینیش، دابەشکردنی موچە بەردەوام دەبێت و نزیکەی ٢٠ وەزارەت و فەرمانگە موچە وەردەگرن، کە لەنێویاندا وەزەرەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و ئاسایش و چەند دەزگایەکی دیکە هەن.
هاوکات، رۆژی شەممەش، موچەی هەشت وەزارەت و فەرمانگە و دەستە دابەشدەکرێت و رۆژی یەکشەمەش موچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەکرێت و کۆتایی بە دابەشکردنی موچە دێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەم موچەیە موچەی مانگی ٢ی ئەمساڵە و بە لێبڕینی ٢١٪ەوە دابەشدەکرێت.