کەشناسی هەرێم رایگەیاند، کەش و هەواى ئەمڕۆ و سبەى، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
ھاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ١٣ پلە و نزمترین سفر پلە دەبێت، لە سلێمانی ١٣ بە -١ پلە دەبێت و دھۆک ١٢ بە سفر پلە دەبێت و کەرکوک ١٦ بە سێ پلە دەبێت.
سبەی، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما، ١٤ پلە و نزمترین یەک پلە دەبێت، لە سلێمانی ١٤ بە سفر پلە، دھۆک ١٣ بە یەک پلە دەبێت، لە کەرکوکیش ١٧ بە چوار پلە دەبێت.