پارێزگای دهۆک رایگەیاند، "رفاندن، دەستبەسەرکرد، زیندانی کرد و شەهیدکردنی ئەو هاوڵاتییە لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە رسوا و شەرمەزاردەکەین."
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا چەند کەسێک کە لای گەریلاکانی پەکەکە زیندانی بوون کوژرا و یەکێک لەو کەسانەش خەڵکی شاری دهۆک بوو و دوێنێ تەرمەکەی بە خاکسپێردرا، لەوبارەیەوە، پارێزگای دهۆک رایگەیاند، "رفاندن، دەستبەسەرکرد، زیندانی کرد و شەهیدکردنی ئەو هاوڵاتییە لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە رسوا و شەرمەزاردەکەین."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "گرتن و زیندانیکردن تەنیا کاری دامودەزگاکانی دادوەرییە، کە لە چوارچێوەی یاسادا ئەنجامدەدرێت و لە دەرەوەی دەزگا پەیوەندیدارەکان کارێکی نایاسایی و نامرۆڤانەیە و بە هەژمارکردن لە خەڵکی هەرێم هەژمارەکرێت."