لێپرسراوى فرۆشتنى وزه‌ى كاره‌باى سلێمانى رایگەیاند، لە ٢٨ى ئەم مانگەدا لێخۆشبوونى ١٠% قه‌رزى كاره‌با كۆتایی دێت.
عەبدولقادر فه‌ره‌ج لێپرسراوى فرۆشتنى وزه‌ى كاره‌باى سلێمانى رایگه‌یاند، "ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری پارێزگاى سلێمانى دەکەینەوە، کە رۆژى ٢٨ی ئەم مانگە، لێخۆشبوونی له ١٠% كۆتایی دێت و له رۆژى دووشەممە ١ی مانگی داهاتوو، رێژەی لێخۆشبوو‌ن ده‌بێت به رێژەى لە ٥%."
ئاماژەى بەوەشکردووە، "داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین بۆ مامه‌ڵه‌ى پاكتاو سه‌ردانمان نه‌كه‌ن، چونكه به‌هۆى گۆڕانكارى له نرخى كاره‌با ته‌نیا مامه‌ڵه‌ى تاپۆكردن رایی ده‌كه‌ین."