سەردێڕ:

لە سلێمانی کەسێک لە سەرمادا رەقبووەوە

فۆتۆ: 
2021-02-23

11290 جار خوێندراوەتەوە

شاڵاو عەلی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، تەرمی کەسێک لەبەردەم نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی دۆزراوەتەوە و بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە کەسێکی بێ لانە بووە و بەهۆی سەرماوە رەقبووەتەوە.


لەوبارەیەوە، ئومێد عەلی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "وەک ئەوەی بیستوومە ئەم هاوڵاتییە لە ژێر پردی نزیک لە نەخۆشخانەکەماندا خەوتووە و ئەمە یەکەمجار نییە لەویادا ماوەتەوە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئاگاداری ئەم کەسە نیم و لە ئێوەم بیستووە کە گیانی لەدەستداوە."

ئومێد عەلی دەشڵێت، "کێشەی کەسانەی بێ لانە بە ئێمە چارەسەر ناکرێت و تەنیا دەتوانین بۆ شەوێک یان چەند شەوێک لە نەخۆشخانە بمێننەوە."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم چەندین کەس و بێ لانە بوونی هەیە و تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان نەیان توانیوە ئەو گرفتە چارەسەر بکەن.

No description available.

No description available.