راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەمریکا دەستی بە گفتوگۆ لەگەڵ ئێراندا کردووە بۆ گەڕاندنەوەی چەند بارمتەیەکی وڵاتەکەیان کە لەلایەن تارانەوە گیراون.
جەیک سولیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی بە میدیاکانى وڵاتەکەى راگەیاندووە، ئەمە یەکێک بوو لە ئەرکە سەرەکییەکانی ئیدارەی جۆ بایدن کە بتوانێت ئەو ئەمریکییانە بە سەلامەتی بگەڕێنێتەوە بۆ وڵات و دەستگیرکردنی ئەوان بە تەواوەتی مایەی توڕەبوون و بێزارکەرە.
راشیگەیاند، ئەوان دەستیان کردووە بە پەیوەندیکردن لەگەڵ ئێرانییەکاندا لەسەر ئەو بابەتە.
ئاماژەى بەوەشکرد، پێشنیازی درێژخایان قبوڵ ناکەن کە بەردەوام ئەمریکاییەکان بە شێوەیەکی ناڕەوا و نایاسایی بگیرێن.