سەردێڕ:

نەوت بەرزترین نرخى تۆمارکرد

فۆتۆ: 
2021-02-23

5334 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوتی خاو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٦ دۆلار و ٣٤ سەنتە، بەراورد بە دوو رۆژى رابردوو نرخى نەوتى خاو بە بڕى زیاتر لە سێ دۆلار بەرزبوونەوەى بەخۆوە بینیوە.

هەروەها، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش لە بازاڕەکانى جیهاندا بە ٦١ دۆلار و ٤٩ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەک لەمەوبەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەردەوام بوو بە جۆرێک گەیشتە سەرو ٦٥ دۆلار، کە ئەوەش پەیوەندی بە دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی جموجوڵە پیشەسازی و بازرگانییەکانەوە هەیە و لە ئێستاشدا پێدەچێت نرخەکە زیاتر بەرزببێتەوە.

لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوودا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.