سەردێڕ:

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی باس لە کێشەی ڤی ئای پی دەکات

فۆتۆ: 
2021-02-22

10627 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی باس لە کێشەی بەشی ڤی ئای پی دەکات لە فڕۆکەخانەکەیاندا و دەڵێت، "خەڵک هەیە بۆنی ریخی لێدێت بەڵام دێتە بەشی ڤی ئای پی."


تاهیر عەبدوڵا بەرێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئەمڕۆ رایگەیاند، کێشەیان زۆرە لە بەشی ڤی ئای پی فڕۆکەخانەکەدا و هەندێک کەس لە کاتێکدا خۆیان مافیان نییە لەوێوە گەشت بکەن، کەچی دێنە بەشی ڤی ئای پی و هەر خۆیان نا بەڵکو خەڵکی دیکەش لەگەڵ خۆیاندا دەهێنن"، دەشڵێت، "بە دەیان کەس هەیە دراوسێکەشی دەهێنێت بۆ ڤی ئای پی."

بەرێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، "کەوا شۆفێری بەرپرس هەیە ە ئۆتۆمبێلەکەیەوە دەیەوێت تاوەکو ناو جامخانەی فڕۆکەخانەکە بێت."

تاهیر عەبدوڵا دەشڵێت، "گەورەیی مرۆڤ بە ڤی ئای پی نییە و بەوەیە لەگەڵ خەڵکی ئاساییدا بڕوات و گەورەیی ئەوەیە رێنمایی جێبەجێبکەیت نەوەک خۆت هەڵبکێشیت بەسەر فەرمانبەرێکدا."