ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک 'دوو' دۆلار بەرزبووەتەوە، بەمەش نرخی هەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەشتە ٦٥ دۆلار و ١٨ سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش گەیشتە ٦١ دۆلار و ٦٩ سەنت، بەمەش نهوتی برێنت بە رێژهی ٣.٤٠% بەرزبووەتەوە و نهوتی خاوی ئهمەریكاش بهرێژهی ٣.٩٧% نرخهكهی بەرزبوەوە.
لەماوەی هەفتەی رابردووەوە نرخی نەوت لە بەرزبونەوە بەردەوامە و ئەمشەویش گەیشتە زیاتر لە٦٥ دۆلار.
بەهۆی کەمبوونەوەی مەترسییەکەی و دۆزینەوەی ڤاکسین بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی نەوت لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە، بەجۆرێک گەیشتووەتەوە هەمان ئاستی مانگی ئازاری ساڵی رابردوو و بەوەش، بەرزترین نرخە بە بەروارد بە حەوت مانگی رابردوو.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت، ٢٠ی نيسانی ساڵی رابردوو، نرخی نەوتی خاوی ئەمريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.