سەردێڕ:

نوسینگەی فوئاد مەعسوم روونکردنەوەیەک لەبارەی قسەکانی کچەکەیەوە بڵاودەکاتەوە

فۆتۆ: 
2021-02-22

22866 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی رۆژنامەوانی فوئاد مەعسوم روونکردنەوەیەکی لەبارەی قسەکانی شیرینی کچی فوئاد مەعسومەوە بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، کە فوئاد مەعسوم لەگەڵ ئەو جۆرە لێدوان و قسانەدا نییە و دوورە لە بۆچوون و ڕا و کەسایەتی ئەوەوە.


نوسینگەی رۆژنامەوانی فوئاد مەعسوم روونکردنەوەیەکی لەبارەی قسەکانی شیرینی کچی فوئاد مەعسومەوە بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، ماوەیەکە بەهۆی لێدوانی شیرینی کچییەوە هێرشێکی "نامەنتیق" دەکرێتە سەر فوئاد مەعسوم ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

ئەوەش هاتووە، "بەهەموولایەکی رادەگەینین کە د.فوئاد مەعسوم نەک هەر لەگەڵ ئەو جۆرە لێدوان و قسانە نییە و دوورە لە بۆچوون و ڕا و کەسایەتیەوە، زۆربەی کاتیش دژ و ناهاوڕا بووە لەگەڵ ئەو جۆرە بۆچوونانە"، ئاماژە بەوەشکراوە، بەشێک لە راگەیاندنەکان بەمەبەست و بۆ ناشیرینکردنی خەباتی فوئاد مەعسومەوە گرنگی بەو بابەتانە دەدەن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، "شیرین خانی کچی د.فوئاد مەعسوم هەرگیز هیچ پۆستێکی لە ماوەی سەرۆکایەتی کۆمار و نە پێشتر و نەدواتر لە هیچ جومگەیەکی نزیکی باوکیەوە نەبووە و ئەو قسانە هەموی دوورن لەراستیەوە کە گوایە لەسەرۆکایەتی کۆمار پۆستی هەبووە"، باس لەوەشکراوە، "شیرین خان وەک هەرکەسێکی تر ئازادە هەڵگری چ بیر و باوەڕێک و چ ئایدیایەکە و ئەوەش لەهەموو دنیا شتێکی ئاسایی و یاساییە، دکتۆر فوئاد چەندین جاریش ئەوەی دووپاتکردووەتەوە کە کچەکەی لەتەمەنێکی گەورەدایە و خاوەنی ماڵ و هاوسەری خۆیەتی و لەوڵاتێکی تر دەژیت."

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، کە فوئاد مەعسوم هەوڵیداوە "بۆچوون و روئیایەکانی شیرینی کچی واقعی بن و واز لەو جۆرە لێدوانانە بهێنێت کە بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ دونیابینیاندا یەک ناگرێتەوە، بەڵام ئەو خاتوونە لەتەمەنێکدا نییە کە ئاراستە بکرێت و خۆی ئازادە لە چ حزبێکدا کاردەکات و چی دەڵێت ."

شیرین فوئاد مەعسوم کچی سەرکۆماری پێشووی عێراق و یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان؛ لە پشتیوانیکردنی لێدوانەکانی سەرۆکی حکومەت و بڕیاری دادگادا دەڵێت، "پاشگەزبوونەوە لە بڕیاری دادگا، تێكه‌ڵكردنى گریان، فشارى به‌شێك له‌لایه‌ن و هاوڵاتیان و حزب و ده‌سه‌ڵات و هۆزه‌كان به‌ره‌و هه‌نگاوى ترسناكمان ده‌بات"، دەشڵێت، "ئه‌وه‌مان بۆ روونده‌بێته‌وه‌ ئێمه‌ دژى پێشكه‌وتنین و ده‌بێت فاتیحاى یه‌كجارى لەسەر یاسا له‌ كوردستان بخوێنین."








‌بەپەلە