سەردێڕ:

ئەردۆغان: ئەمریکا لەگەڵ تیرۆردایە

فۆتۆ: 
2021-02-22

9498 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، "ئەمریکا لەگەڵ تیرۆر و تیرۆرستەکاندایە"، دەشڵێت، ئەمریکا گرنگی بە پرسی پاراستنی کۆچبەران نادات.


ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا باسی لەوەکردووە، ئەمریکا گرنگی بە پرسی کۆچبەران وەک پێویست نادات و ئەوەشی وتووە، "ئەو وڵاتە هێشتا لەگەڵ تیرۆر و تیرۆرستەکاندایە."

ئەردۆغان لەسەر پرسی کۆچبەران رەخنەی لە یەکێتی ئەوروپا گرتووە و ئاماژەی بەوەکردووە، یەکێتی ئەوروپا بڕی سێ ملیار یۆرۆی بە یۆنان بەخشیوە ئەمەش لەبەرامبەر لەخۆگرتنی ١٠٠ هەزار پەنابەر، لەکاتێکدا تورکیا نزیکەی چوار ملیۆن کۆچبەری لەخۆگرتووە و یەکێتی ئەوروپا هیچ هاوکارییەکی نەکردووە.

لەماوەی رابردوودا، پەیوەندییەکانی تورکیا و یەکێتی ئەوروپا لەسەر پرسەکانی کۆچبەران و سنورە ئاوییەکانی تورکیا لەگەڵ یۆنان؛ گرژی و ئاڵۆزی بەخۆیەوە بینی.

 

هاوکات، پێشبینیش دەکرێت ئەمریکا لەدوای هاتنەسەر حوکمی جۆبایدنەوە، بەرەو ئاڕاستەیەکی جیاوازتر لەسەردەمی دۆناڵد ترەمپەوە بڕوات.