وەزیری تەندروستی عێراق ئاشکرایکرد، چین بڕی ٥٠ هەزار ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بە دیاری دەدات عێراق و لە دە رۆژی داهاتوودا دەگاتە دەست حکومەت.
حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا ناوخۆییەکان رایگەیاند، لە ماوەی دە رۆژی داهاتوودا ٥٠ هەزار ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دەگاتە دەست حکومەت، ئاشکراشیکرد، ڤاکسینەکان لەلایەن حکومەتی چینەوە وەک دیاری بۆ عێراق دەنێردرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، شەفافییەتێکی تەواو لە گرێبەستەکانی کڕینی ڤاکسینەکاندا هەیە کە حکومەتی عێراق لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکاندا واژۆی کردووە.
باسی لەوەشکرد، لەسەرەتای دەستکردن بە دابەشکردنی ڤاکسینەکە هیچ کەس ناچارناکرێت وەری بگرێت.
دەشڵێت، لە کاتی زۆربوونی کەیسەکان و ژمارەی توشبووان ناچاردەبین رێوشوینی توندتر بگرنەبەر و قەدەغەی هاتوچۆی گشتی نوێ رابگەیەندرێت و پێویستە هاوڵاتیان ماسک بپۆشن.