سەردێڕ:

مستەفا سەید قادر: داعش سود لەو بۆشاییە ئەمنییەی نێوان هەرێم و عێراق وەردەگرێت

فۆتۆ: 
2021-02-22

3051 جار خوێندراوەتەوە

جێگرى سەرۆکى هەرێم رایگەیاند، رێگەچارەى دەربازبوون لەم دۆخە رێککەوتنە لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای دەستور و ئەنجامدانی چاکسازیی بنەڕەتی.


مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، لەمیانى کۆبونەوەى لەگەڵ یۆرگ کلاین کونسوڵی ئەڵمانیا رایگەیاند، کە رێگەچارەى دەربازبوون لەم دۆخە رێککەوتنە لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای دەستور و ئەنجامدانی چاکسازیی بنەڕەتییە لە هەرێم بۆ یەکخستنى سەرچاوەکانی داهات و باشترکردنى ژیان و گوزەرانی خەڵک، وتیشی، "تا ئێستاش داعش مەترسییە بۆ سەر هەرێم و سود لەو بۆشاییە ئەمنییە وەردەگرێت کە لە نێوان هەرێم و عێراقدا هەیە."

هەرەوەها، نوسینگەى جێگرى سەرۆکى هەرێم ئاماژەى بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا یۆرگ کلاین، کونسوڵی ئەڵمانیا هیوای خواست پەیوەندیی نێوان لایەنە کوردستانییەکان باشتر بێت، یەکگرتوو بن و بە زوترین کات هەولێر و بەغدا بگەنە رێککەوتن.

 


ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیارە ئەمڕۆ بە مەبەستی گفتوگۆكردن و بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق و پشكی هەرێم لە پرۆژەیاساكەدا شاندى هەرێم بگەڕێتەوە بەغدا.