پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، سێ ھاوەن لە عەیار ١٠٧ ملم لە قاعیدەی سی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتووە و بەگوێرەی زانیارییەکانیش باڵیۆزخانەی ئەمریکا زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەشی وت، هاوەنەکان کەوتونەتە بەشی پشتەوەی باڵیۆزخانەکە و هاوکات هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتوەتەوە. دەشڵێت، "باڵیۆزخانەی ئەمریکا زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە".
لەراگەیاندروێکیشدا، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێڕاق باسی لەوەکرد، چەند گولـلە هاوەنێک لە ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتونەتەوە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە زانیاری زیاتر لەبارەی هێرشەکەوە بکات؛ ئەوەی خستەڕوو، کە لەداهاتوودا زانیاری زیاتر لەبارەی هێرشەکەوە ئاشکرادەکەن.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی باسی لەوەشکردووە، لێکۆڵینەوەی لایەنە ئەمنییەکان لەبارەى هێرشەکە بەردەوامە و لەداهاتوشدا وردەکاری زیاتر بڵاودەکەنەوە.



