پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، قوتابییەک بە چەقۆ هێرشیکردووەتە سەر مامۆستایەكی دواناوەندی زۆزكی كوڕان لە شاری هەولێر، ئەگەرچی ویستویەتی هەڵبێت، بەڵام دواجار دەستگیرکراوە.
رزگار کۆچەر پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەشکرد، مامۆستاكە ناوی (محەمەد جەلال نەریمان)ە و قوتابخانەكەش دەکەوێتە گەڕەكی هەولێری نوێ.
بەپێی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر زانیاریی ئاشکرانەکردووە و داواشیکردووە زانیارییەکان دزەی پێنەکرێت تا لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبێت.