چاوگێک لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لیژنەی دارایی پەرلەمان رەشنوسی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی ٢٠٢١ی، بەبێ رێککەوتن لەگەڵ هەرێم، رادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە.
ئەو چاوگە بۆ ئێن ئاڕ تی ئاشکرایکرد، لیژنەی دارایی رەشنوسی کۆتایی پڕۆژەیاسای ٢٠٢١ی رادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە.
راشیگەیاند، رادەستکردنەکە بە ئامانجی دەستنیشانکردنی وادەیەکە بۆ دەنگدان لە سەر بودجە، لەکاتێکدا ئەو بڕگەیەی پەیوەندی بە پشکی هەرێمەوە هەیە یەکلایینەکراوەتەوە.
هاوکات، بڕیارە ئەمڕۆ بە مەبەستی گفتوگۆكردن و بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق و پشكی هەرێم لە پرۆژەیاساكەدا بۆ ١٦یەم جار شاندى هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بگەڕێتەوە بەغدا.