تەندروستی هەولێر رایگەیاند، نۆ حاڵەتی دیکەی توشبوون بە زنجیرەی نوێی کۆرۆنا، کە سەرجەمیان لە دانیشتووی پارێزگای هەولێرن، تۆمارکردووە.
زنجیرەی نوێی کۆرۆنا، بە کەمێک جیاوازییەوە، بریتیە لە هەمان ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ساڵی رابردوو سەرەتا لە چینەوە بڵاوبووەوە و دواتر هەموو جیهانی گرتەوە.
جیاوازی ئەم زنجیرە نوێیە بریتیە لەوەی کە توانای بڵاوبوونەوەی زیاتر و خێراترە، بەڵام رێژەی توندی ڤایرۆسەکە لە باوانەکەی (کۆڤید-١٩) زیاتر نییە.