سەردێڕ:

​بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی: رێکارى توند بەرامبەر گەشتیاران دەگرینەبەر

فۆتۆ: 
2021-02-22

1754 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى رایگەیاند، رێنمایی نوێى توند دەرچووە تایبەت بەو کەسانەى کە هاتوچۆى فڕۆکەخانە دەکەن چ گەشتیار یان کارمەند بن.


بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى رایگەیاند، رێنمایی نوێى توند دەرچووە تایبەت بەو کەسانەى کە هاتوچۆى فڕۆکەخانە دەکەن چ گەشتیار یان کارمەند بن.

تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى لە کۆنفرانسێکى هەواڵیدا رایگەیاند، "چەندین رێنمایی نوێى تایبەت بە رێگریمان لە بڵاوبونەوەى جۆرە نوێیەکەى ڤایرۆسى کۆرۆنا گرتووەتەبەر، هیوادارین هەموان هاوکاربین لە رێگرتن لە بڵاوبونەوەى جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا".

راشیگەیاند، "رێنماییەکان تایبەتن بەو کەسانەى کە هاتوچۆى فڕۆکەخانە دەکەن چ گەشتیار یان کارمەند بن".

ئاماژەى بەوەشکرد، "چەندین کێشە و گرفتمان هەیە لە رووى دارایی و کارگێڕى و یاسایی، کە بە نوسراو گەیاندوومانەتە دەسەڵاتدرانى عێراق بە مەبەستى چارەسەرکردنیان".

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەشێک لەو فەرمانگانەى کە سەر بەحکومەتى عێراقن لە هەرێم شایستە داراییەکانیان پێنەدراوە و ئەوەش بووەتە هۆى دروستبونى ناڕەزایەتى.