سەردێڕ:

دابەشکردنی موچە لە عێراق دەستیپێکرد

فۆتۆ: 
2021-02-22

69616 جار خوێندراوەتەوە

بانکی رافیدەینی عێراق رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی حکومەتی فیدراڵی دەستپێدەکات.


بانکی رافیدەینی عێراق لە نوسراوێکدا بانکە ناوخۆییەکانی ئاگادارکردووەتەوە کە هەستن بە پێدانی موچەی فەرمانبەرانی فیدراڵی.

لە عێراقدا کێشەی موچە و رێژەی لێبڕین نییە و مانگانە لە کاتی خۆیدا موچەی فەرمانبەران دابەشدەکرێت.

ئەگەرچی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم باس لەوەدەکەن، لەمەودوا هەموو ٢٥ی مانگێک موچە دابەشدەکرێت، بەڵام هێشتا رێژەی لێبڕین لە موچەی فەرمانبەران هەڵنەوەشێنراوتەوە و بۆ ئەم مانگەش رێژەکە نادیارە.