سەردێڕ:

بریندارێکی هێرشەکەی سەر هەولێر گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2021-02-22

11553 جار خوێندراوەتەوە

بژار موسا، وتەبێژی تەندروستی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بریندارێکی هێرشە موشەکیەکەی سەر هەولێر بەناوی نەواف راشد لە نەخۆشخانەی رۆژئاوای شارەکەدا گیانی لەدەستداوە.


وتەبێژی تەندروستی هەولێر زانیاریی زیاتری لەسەر ئەو کەسە ئاشکرانەکرد کە ئایا خەڵکی کوێیە و لە کام ناوچە برینداربووە.

شەوى دووشەممەی هەفتەی پێشوو، ژمارەیەک موشەک ئاڕاستەى هەولێر کران و بەهۆیانەوە بەڵێندەرێکى هاوپەیمانان کوژرا و نۆ کەسى دیکەش برینداربوون کە بەشێکیان ئەمریکی بوون.