سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە سعودیە

فۆتۆ: 
2021-02-22

772 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق لە سەر بانگهێشتنامەی هاوتا سعودیەکەی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ریازی پایتەختی ئەو وڵاتە.


ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ فەیسەڵ فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە لەبارەی گرنگترین پێشهاتەکانی نێوان پەیوەندی دوو وڵات و بەدواداچوونی ئەنجامی کارەکانی لیژنەی هەماهەنگی نێوانیان گفتوگۆ دەکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، گفتوگۆ دەکەن لە بارەی تەواوکردن و چالاککردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان بەغدا و ریاز. هاوکات، بەهێزکردنی ئارامی و ئاشتی ناوچەکە و رووداوە هەرێمایەتییەکان و ناوچەکە و کاریگەری لەسەر بەرژەوەندی هەردوو وڵات تاوتوێ دەکەن.