سەردێڕ:

وەزیری ناوخۆ: هیچ بڕیارێکمان بۆ راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ نییە

فۆتۆ: 
2021-02-22

19120 جار خوێندراوەتەوە

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێکیان بۆ راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ نییە.


وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا و لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی پارێزگاری نوێی هەولێر رایگەیاند، هیچ بڕیارێکیان بۆ راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ و کەرەنتینەکردن نییە، "چونکە بڕیارەکانمان پشت بە هەڵسەنگاندنی تەندروستیی دەبەستێت".

راشیگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لیژنیە باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پێشنیاز و هەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی دەکەن، بەڵام قەدەغەی هاتوچۆ یەکێک نابێت لە بڕیارەکان.

وابڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم کاتژمێر ٢:٣٠ خولەکی پاش نیوەڕۆ بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ و بە ئامادەبوونی وەزیر و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی ناوخۆ کۆببێتەوە. چاوەڕێدەکرێت، بڕیاری چارەنوسساز لەبارەی راگرتن یان بەردەوامیدان بە خوێندن لەناو قوتابخانەکان بدرێت.