نرخی نەوتی خاو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٣ دۆلار و ٧٧ سەنتە، بەراورد بە دوو رۆژى رابردوو نرخى نەوتى خاو بە بڕى زیاتر لە دۆلارێک بەرزبوونەوەى بەخۆوە بینیوە.
نرخی نەوتی خاو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٣ دۆلار و ٧٧ سەنتە، بەراورد بە دوو رۆژى رابردوو نرخى نەوتى خاو بە برى زیاتر لە دۆلارێک بەرزبونەوەى بەخۆوە بینیوە.
هەروەها، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش لە بازاڕەکانى جیهاندا بە ٥٩ دۆلار و ٩٦ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەک لەمەوبەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەردەوام بوو بە جۆرێک گەیشتە سەرو ٦٥ دۆلار، کە ئەوەش پەیوەندی بە دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی جموجوڵە پیشەسازی و بازرگانییەکانەوە هەیە و لە ئێستاشدا پێدەچێت نرخەکە زیاتر بەرزببێتەوە.