سەردێڕ:

بەهۆی بەفر و سەرماوە لە ئەمریکا زیاتر لە ٨٠ کەس گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2021-02-21

1488 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و سەرمایەی کە رووی لە ئەمریکا کردووە زیاتر لە ٨٠ کەس گیانیان لەدەستدا و کێشە و نەبوونی کارەبا و گەرمکەرەوە و ئاوی پاکیش بۆ ملیۆنان هاوڵاتی ئەو وڵاتە دروستبووە.


میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، تەنیا لە ویلایەتی تەکساس بەهۆی بڕانی کارەبا و نەبوونی گەرمکەرەوە، ١٠ کەس لە ماڵەکانیاندا لە سەرمادا رەقبوونەتەوە.

 

بە گشتی لە ویلایەتەکانی رۆژهەڵاتی ئەمریکا زیاتر لە سێ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس بە بێ کارەبا ماونەتەوە و شەپۆلە سەرماکەش بەردەوامیی هەیە لە چەندین ناوچەی ئەو وڵاتەدا.