لە دوکانێکی کوتاڵفرۆشیی لە هەولێر ١٧ دەفتەر دۆلار دزراوە و لە ئێستاشدا پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو لە دوکانەکانی کوتاڵفرۆشیی نزیک شێخی چۆلی، دوکانێک شکێنراوە و نزیکەى ١٧ دهفتهر دۆلار، کە دەکاتە ١٧٠ هەزار دۆلار تێیدا دزراوە، بەڵام دەستینەداوە لە یەک دیناری پارە عێراقییەکە و تەنیا دۆلارەکەی دزیوە.