لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامیەتى سلێمانى نانەواخانەیەکیان داخست و ئاماژە بەوەدەکەن ئاوى ئاوەرۆى تەوالێت رژاوە بەسەر ئاردى نانەواکەدا.
ئاکۆ حەسەن، سەرۆکى لیژنەى نانەواکانى لیژنە هاوبەشەکانى قائمقامیەتى سلێمانى بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، لە کاتى گەڕان و پشکنینەکانیاندا چوونەتە یەکێک لە نانەواخانەکانى سلێمانى و بینیویانە پاشەڕۆى قرتێنەر لە دوکانەکەدا هەبووە و بەهۆى شکانیەوە ئاوى ئاوەڕۆى نهۆمى سەرەوەى بیناکە بەسەر ئارد و پێداویسیتییەکانى دوکانەکەدا رژاوە.
ئاکۆ حەسەن وتیشى، لەوکاتەدا کە ئەو دیمەنەیان بینیوە دوکانەکە هێشتا سەرقاڵى دروستکردنى نان و فرۆشتنى بە هاوڵاتیان بووە.