فۆتۆ:
2021-02-21
26342 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کەسێکیان بە تۆمەتی توندوتیژی خێزانی و گێچەڵکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە.
ئەمڕۆ یەكشەممە، پۆلیسی هەولێر لە فەیسبوكی خۆی رایگەیاند، کەسێكی بە ناوی (ب. ح .و) بە تۆمەتی نانەوەی کێشە بۆ خێزانەکەی دەستگیرکردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە کاتی دەستگیرکردنیدا فیشەك و چەك و ماددەی هۆشبەر و کحولیەکان بەدیکراوە و دەستگیراوە بەسەر ئەو کەلوپەلانەشدا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەرکەوتووە ئەو کەسە ماددەی هۆشبەر و کحولیەکانی بەکارهێناوە و بەهۆیانەوە خێزانەکەی بێزارکردووە.
پۆلیسی هەولێر دەشڵێت، ئەو کەسە بەپێی بڕیاری دادوەری و مادەی (٧)ی توندوتیژی خێزانی و مادەی (١٤)ی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر راگیراوە.

