سەردێڕ:

لە ئەمریکا بەهۆی رووداوێکی تەقەکردن سێ کەس کوژران

فۆتۆ: 
2021-02-21

818 جار خوێندراوەتەوە

لە ئاکامی رووداوێکی تەقەکردن لەناو کۆگایەکی فرۆشتنی چەک لە ویلایەتی لویزیانا باشوری ئەمریکا سێ کەس کوژران.


میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، لە شاری نیو ئۆرلیانز، چەکدارێک هەڵیکوتاوەتە سەر کۆگایەکی فرۆشتنی چەک و تەقەی کردووە و لە ئەنجامدا، سێ کەس لە شوێنی رووداوەکە کوژراون و دوو کەسی دیکە لە رووداوەکەدا برینداربوون و بۆ چارەسەرکردن رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە پۆلیسی ناوچەکەوە دەستکەوتوون، ئەنجامدەری تەقەکان کاتێک چووەتە ناو کۆگاکەوە لەگەڵ خاوەنەکەیدا بووەتە دەمەقاڵەیی و بە چەکەکەی دەستی، دەستڕێژی گوللـەی لێکردوون، سەرەتا یەک کەس کوژراوە و دوو کەسەکەی دیکەش بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیان لەدەستداوە.