پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر رایگەیاند، لە دوکانێکی قوماشفرۆشیدا ١٧ دەفتەر دۆلار دزراوە و لە ئێستا پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، شەوی رابردوو لە دوکانه‌کانی قوماش فرۆشی نزیک شێخی چۆلی دوکانێک شکێنراوە و بڕی ١٧ ده‌فته‌ر دۆلاری تێیدا دزراوە، وتیشی، ئەمڕۆ هێزه‌کانی ئاسیش و پۆلیس ده‌ستیان به لێکۆلینه‌وه کردووه و زانیاریه‌کان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که دوکانه‌که موڵکی سێ که‌سه.
باسی لەوەشكرد، کە ئه‌وه‌ی دزراوه بڕی ١٧ ده‌فته‌ر دۆلار بووە و دەست لەو پاره‌ی عێراقیە نه‌دراوه له دوکانهکەدا هه‌بووه.