نرخی نەوتی خاو بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٢ دۆلار و ٩١ سەنتە، لەکاتێکدا دوو رۆژ بەر لە ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو ٦٣ دۆلار و حەوت سەنت بوو.
هەروەها، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش لە بازاڕەکانى جیهاندا بە ٥٩ دۆلار و ٢٤ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەک لەمەوبەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەردەوام بوو بە جۆرێک گەیشتە سەرو ٦٣ دۆلار، کە ئەوەش پەیوەندی بە دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی جموجوڵە پیشەسازی و بازرگانییەکانەوە هەیە و لە ئێستاشدا پێدەچێت نرخەکە زیاتر بەرزببێتەوە.