فۆتۆ:
2021-02-20
86687 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی دوێنێ ئەدهەم بارزانی بابەتێکی لە فەیسبووک بڵاوکردەوە و تیایدا وتبووی، "هیوادارم گیراوەکانی بادینان بچنەوە باوەشی خانەوادەکانیان"، لەسەر ئەو نوسینەی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "لهو نوسینەمدا وشهی هیوادارم بهكارهێناوهكه و ئەگەر پێداچونهوهیەک بكرێت، وشهی هیوادارم نهفەرمانە و نهفهرزه."
ئەدهەم بارزانی جەختیش لە قسەکانی پێشووی دەکاتەوە و دەڵێت، "ئێستاش دهڵێم هیوام وایه یهک زیندانیش له زیندانهكانی هەرێمدا نهمێنێت."
دوێنێ، ئەدهەم بارزانی ئامۆزای مەسعود بارزانیە و بەرپرسی پێشووی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی لە پەیامێکدا لە فەیسبووکی خۆی رایگەیاندبوو، "هیوادارم كه دهزگای داد له كوردستان، بهو بڕیارەدا بچێتهوه كه چهند گیراوێکی دهڤهری بادینان به زیندان سزادران".
وتبووشی، "هیوای ئهوه دهخوازم ئهو پێداچوونهوهیه ببێته هوكارێک بۆ ئهوهی گیراوان بتوانن بگهڕێنهوه باوهشی خانهوادهكانیان".
رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوو، دادگای تاوانی ههولێر، سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر پێنج لە دەستگیرکراوانی بادیناندا سەپاند، ئەوەش ناڕەزایەتی و کاردانەوەى رای گشتی و بەشێک لەلایەنە سیاسیەکان و پەرلەمانتارانی بەدوای خۆیدا هێنا و بەبڕیارێکی نادادپەروەری دەزانن.
پێشتریش، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داوا لە هەموو لایەک دەکات کە "رێز" لە سیستمی دادوەریی هەرێمی کوردستان بگرن "بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بێ دەستوەردان کارەکانی ئەنجامبدات".
ئەو پەیامەی مەسرور بارزانی لەکاتێکدایە، ئێوارەی دوێنێ، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند، بە وردی چاودێری دەستگیرکردن و پاشان دادگایکردنەکانی ئەم دواییەی رۆژنامەنوسان و چالاکوانانیان کردووە. راشیگەیاند، پێشتریش لەبارەی ئازادی رادەربڕینەوە گفتوگۆیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کردووە و لە داهاتووشدا دەیکەن.
لای خۆشییەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری دادگا بۆ سزادانی راگیراوەکانی بادینان نيگهرانى دروستکردووە، بەڵام دوابڕیار نییە. وتیشی، "هیچ کەس و لایەنێک مافی دەستوەردانیان لە کاروباری دادگادا نییە."