فۆتۆ:
2021-02-20
60303 جار خوێندراوەتەوە
هاتوچۆى سلێمانى رایگەیاند، ئه‌و شۆفێرانه‌ی به‌نیازن تابلۆی ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان له پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمەوە بۆ پارێزگای سلێمانی بگۆڕن، پێویست ناكات سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێم بكه‌ن، به‌ڵكو ته‌نها سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی بكه‌ن.
بەرێوەیەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى رایگەیاند، "دوای ئه‌وه‌ی شۆفێر داواكاریی(عه‌ریزه) له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی پێشكه‌ش ده‌كات، بۆ گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له هه‌ر پارێزگایه‌كی هه‌رێمەوە بۆ پارێزگای سلێمانی، پشكنینه‌كانی بهڕادو هه‌رزو مه‌رجی توندوتۆڵی له سلێمانی بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه به‌ناوی شۆفێره‌كه‌وه بێت، دوای پشكنینه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سلێمانی، نوسراو بۆ نموونه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی ئه‌وله‌ویاتی ئۆتۆمبێله‌كه بنێرێت، دوای ئه‌وه‌ی هاتوچۆی سلێمانی ئه‌وله‌ویاتی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌ده‌ستده‌گات، ئه‌و شۆفێره مامه‌ڵه‌كه‌ی له سلێمانی ته‌واوده‌كات و تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌گۆڕدرێت بۆ سلێمانی."
ئاماژە بەوەشکراوە، "له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر شۆفێر ئۆتۆمبێله‌كه به‌ناوی خۆیه‌وه نه‌بێت، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ئیقرار له هه‌ردوو لایه‌ن وه‌رده‌گیرێت ئه‌گه‌ر هه‌ردووكیان له سلێمانی ئاماده‌بن."
باس لەوەشکراوە، "ئه‌گه‌ر لایه‌نی فرۆشیار بۆ نموونه له هه‌ولێر دابنیشێت، پێویسته خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ئیقرار سه‌ردانی هاتوچۆی هه‌ولێر بكات، بۆ وه‌رگرتنی ئیقراری خاوه‌نی پێشووی ئۆتۆمبێله‌كه، به‌مشێوه‌یه له‌كۆتاییدا ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌بێت به‌ناوی شۆفێره‌كه‌وه و هاتوچۆی سلێمانیش تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌گۆڕێت بۆ سلێمانی."
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ئێستادا بەشێک لە شۆفێران گرفتى کڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبیلەکانى شارەکانى دیکەیان هەیە، لە پارێزگاکەى خۆیاندا و داوایان دەکرد بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لەوبارەیەوە ئاسانکارییان بۆ بکات.