وەزارەتی كارەباى هەرێم رایگەیاند، هاوڵاتیان كارەبا ئاگاداردەكەنەوە كاتژمێر ٥ی ئەم ئێوارەیە گرفتە تەكنیكییەكەی داناغاز ئاسایی بووەوە و دۆخی كارەباش ئاساییبووەتەوە لە ئێستادا.
وەزارەتى کارەباى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "هاوبەشانی كارەبا ئاگاداردەكەینەوە كاتژمێر ٥ی ئەم ئێوارەیە گرفتە تەكنیكییەكەی داناغاز ئاسایی بووەوە و وەزارەتەکەمان راستەوخۆ هەر لەكاتی كەوتنەوەی گرفتەكەدا لە رێگەی تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و وێستگەكان رێگایان نەدا كوژانەوەی گشتی كارەبا رووبدات."
ئەوەش لەکاتێکدایە، سەرلەبەیانی ئەمرۆ، وەزارەتی کارەبا رایگەیاندبوو، بەهۆی ئەوەی کوژانەوەی گشتی لە کۆمپانیای داناغاز روویداوە، توانای بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان كەمبووەتەوە.