سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە هەولێر کرێکارێکی شارەوانی گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2021-02-20

4078 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر له‌ شەقامی ١٢٠ مەتری رووداوێکی ھاتوچۆ روویداوە و تیایدا، کرێکارێکی شارەوانی گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە.


فازل حاجی وته‌ بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی شارەوانی لەگەڵ بارهەڵگرێک لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتری خۆیان بەیەکدیدا کێشاوە، لە ئەنجامدا کرێکارێکی شارەوانی گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم لە ساڵی رابردوودا، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا، دوو هەزار و ٨٩٧ رووداوی هاتوچۆ روویانداوە، لەو ژمارەیەش ٤٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.

رزگار کۆچەر - هەولێر