سەردێڕ:

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لەجیاتی ئەمیر، سەرۆک بەکاردەهێنێت

فۆتۆ: 
2021-02-19

46267 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک لەمەوبەر به‌ كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی کۆمەڵ پۆستی كه‌سی یه‌كه‌می ئەو حزبە له‌ (ئه‌میر)ه‌وه‌ بۆ (سه‌رۆك) گۆڕدرا.


هەر ئەمڕۆش، لە چوارچێوەی دانیشتنی دووەمین رۆژی کۆنگرەی چواره‌می کۆمەڵی ئیسلامیی، ئەندامانی کۆنگرە به‌ زۆرینه‌، دەنگیاندا بە گۆڕینی‌ ناوی حزبەکە لە (کۆمەڵی ئیسلامیی) بۆ (كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان).

کۆمەڵی ئیسلامی کە ئێستا بە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان گۆڕدراوە، لە ٣١ی حوزەیرانی ٢٠٠١ دامەزراوە و لە خولی دووەمی پەرلەمانەوە بەشداریی هەڵبژاردنەکانی کردووە. لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان زیاتر لە ١٠٩ هەزار دەنگی بەدەستهێنا، بەو رێژە دەنگەش کۆمەڵ بووە خاوەنی حەوت کورسی، یەکێک لە ئامانجەکانی کۆنگرەکەشیان ئەوەیە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو دەنگ و کورسییەکانیان زیادبکەن.