ئەمڕۆ بەشێوەیەکی سەیر بڕێکی زۆر بەفر لە سعودیە باری، بەجۆرێک ئاستی هاتوچۆ و سەردانە کۆمەڵایەتییەکانیشی کەمکردبووەوە و تەنانەت، بەفر سەر پشتی حوشترەکانیشی سپیپۆش کردبوو.
بەگوێرەی دەزگا فەرمییەکانی سعودیە، لە بەشی باکووری ئەو وڵاتە بەشێوەیەکی چڕ و پڕ بەفرباریوە و ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان درووستکردووە.
سعودیە، بەهۆی ئەوەی بەشێكی گەورەی رووبەرەكەی بریتییە لە بیابان و لە رووی هەڵكەوتەی جیۆگرافیشەوە دەكەوێتە نزیكی هێڵی كەمەرەیی زەوی، پلەی گەرما بەردەوام تێیدا بە بەرزی دەمێنێتەوە و وەرزی هاوین تێیدا درێژترە بەراورد بەو وڵاتانەی لە ناوچەی تری جیاوازی گۆی زەویدا هەڵكەوتوون.