وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو هێرشە موشەکییەی کرایە سەر هەولێر ئەوەی دەرخست، کە دەبێت درێژە بە کارەکانیان بدەن و بەردەوامبن لە ناوچەکەدا.
لۆید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی ناتۆ، جەختی لە پابەندبوونی ئەمریکا بە لەناوبردنی داعش و رێزگرتن لە سەروەریی خاکی عێراق و سەقامگیریی درێژخایەنی ناوچەکە کردەوە.
ئۆستن بە وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی ئەندامی ناتۆی وتووە، هێرشە موشەکییەکەی سەر هەولێر دەرخەری گرنگیی بەردەوامبوونی کارەکانی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا.
هاوکات وەزیری بەرگریی ئەمریکا پێشوازی لە بڕیاری ناتۆ کردووە بۆ فراوانکردنی چالاکییەکانی لە عێراق و پێویستی بوونی توانای سەربازی و هێزی ئامادەکراو کردووەتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی ئۆپراسیۆنە بەردەوامەکانی ناتۆ.