فۆتۆ:
2021-02-17
922 جار خوێندراوەتەوە
سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لەبارەی سزادانی دەستگیرکراوانی بادینانەوە رایگەیاند، "پێویستە لە هەرێمی كوردستان ئازادی رادەربڕین و چالاكی مەدەنی دەستەبەر بکرێت و دادگاکان سەروەری و بێ لایەنی خۆیان بپارێزن."
سەندیكای رۆژنامەنووسانیش جەخت دەکەنەوە، کە دەبێت بڕیاری زیندانیکردنی چالاکوانان بە دووربگیرێت لە ململانێی سیاسی و پێشێلکردنی سەروەری یاساکان، دەشڵێت، "داوای ئازادكردنی دەستگیركراوانی بادینان دەكەین."
ئەوەش دوای ئەوەدێت، دوێنێ، دادگای تاوانی ههولێر، سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر پێنج لە دەستگیرکراوانی بادینان سەپاند، ئەوەش ناڕەزایەتی و کاردانەوەى رای گشتی و بەشێک لەلایەنە سیاسیەکان و پەرلەمانتارانی بەدوای خۆیدا هێنا و بەبڕیارێکی نادادپەروەری دەزانن، هاوکات، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش وتبووی، "دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتیەکی قورس."
هاوکات، ئهنجومهنی دادوهری ههرێمی كوردستان لەبارەی سزادانی دەستگیرکراوانی بادینانەوە رایگەیاندبوو، پرۆسهی دادگاییكردنهكه به شێوهیهكی ئاشكرا و شهفاف و لهسهر بنهماكانی دادگهری بەڕێوەچووە، وتبووشی، "لێدوانی دامودهزگا فهرمی و یاسایی و لایهنە سیاسیەکان دەستوەردانە لە دەسەڵاتی دادوەرى."