سەردێڕ:

وێنە.. فڕۆکەکانی تورکیا سنوری قەزای ئامێدییان بۆردومانکرد

فۆتۆ: 
2021-02-16

1047 جار خوێندراوەتەوە

لە نزیک کاتژمێر ٤ی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا زنجیرە چیاکانی مەتینیان لە سنوری قەزای ئامێدی بۆمبارانکرد، بەڵام زیانەکانی ئاشکرانەکراوە.


نیهاد ئۆرەماری پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە نزیک کاتژمێر ٤ی سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا زنجیرە چیای مەتینیان لە سنوری قەزای ئامێدی بۆمبارانکرد، دەشڵێت، تا ئێستا دیار نییە کە زیانی گیانی هەیە یاخود نا.

ئاماژەی بەوەشکرد، زنجیرە چیای مەتین دەکەوێتە سەرەوەی گوندی گوهەرزی، کە بە چڕی بۆمباران کراوە، ئەمەش چەندین چارە ئەو ناوچەیە بۆمباران بکرێت، دەشڵێت، تونێلێكی هێزەکانی پەکەکە لەو ناوچەیە هەیە و تا ئێستاش نازانرێت زیانەکانی سەر ئەو تونێلە چی بووە.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە رۆژی ١٠ی ئەم مانگە، وەزارەتی بەرگری تورکیا، یەکەم رۆژی ‏دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی چنگی هەڵۆی ٢ی لە چیای گارە لە هەرێمی کوردستان راگەیاند، ‏کە تیایدا فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر و هێزێکی سەربازی، کە پێکهاتبوو لە دوو ‏هەزار و ٢٠٠ سەرباز و رۆژی ١٤ی ئەم مانگەش تورکیا کۆتاییهاتنی ئۆپراسیۆنەکەی راگەیاند.

No description available.

 

No description available.No description available.