سەردێڕ:

مەسرور بارزانی: داوا لە کوردستانیان دەکەم ئارام بن

فۆتۆ: 
2021-02-15

7034 جار خوێندراوەتەوە

مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، "بە توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشە موشەکییەکەی ئەمشەوی هەولێر دەکەم و داوا له‌ كوردستانییان دەکەم ئارام بن".


مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیەکی وردیان دەستپێکردووە، وتیشی، "لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەپەیوەندیدام بۆ هەماهەنگی پێویست بۆ دزۆینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کردەوە تیرۆرستییە". 

ئەمشەو کاتژمێر نۆ و ٣٠ خولەک، دەنگی کەوتنەخوارەوەی ژمارەیەک موشەک لە چەند شوێنێکی جیاجیای هەولێر بیسترا و موشەکێک بەر دیواری کونسوڵخانەی چین کەوتووە و یەکێکی تر لە موشەکەکان لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر کەوتەخوارەوە. بەپێی زانیارییەکانیش دوو مووشەک ئاڕاستەی کونسوڵخانەی ئەمریکا کراوە.

 

وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەبارەی هێرشەکەوە ڕایگەیاند، لە هیرشەکەی ئەمشەوی هەولێردا کارمەندێکیان کوژراوە. و پێنجی دیکەش بریندارن.
هاوکات، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی رووداوەکەوە ئاماژەی بەوەکرد، ئەمشەو چەند موشەکێک ئاراستەی شاری هەولێر و دەوربەریكران و بەر چەند شوێنێک کەوتن، لە ئەنجامدا بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، چەند کەسێک برینداربوون، دەشڵێت، بە داواچون و لێکۆڵینەوەی ورد لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە دەستیپێکردووە.