سەردێڕ:

بارزانی لە ماڵئاوایی رۆژ نوری شاوەیسدا: وەک برا وابووین

فۆتۆ: 
2021-02-15

10572 جار خوێندراوەتەوە

مه‌سعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ مه‌راسیمی ماڵئاواییکردن تایبەت بە کۆچی دوایی رۆژ نوری شاوێسدا رایگەیاند، "من و كاكه‌ رۆژ له‌ قوتابخانه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ وه‌ك دوو برا به‌یه‌كه‌وه‌ بووین"، دەشڵێت، "دڵنیام هه‌ڤاڵانی كاكه‌ رۆژ درێژه‌پێده‌ری ئه‌و رێبازه‌ ده‌بن."


مه‌سعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ مه‌راسیمی ماڵئاواییکردن تایبەت بە کۆچی دوایی رۆژ نوری شاوێسدا رایگەیاند، "من و كاكه‌ رۆژ له‌ قوتابخانه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ وه‌ك دوو برا به‌یه‌كه‌وه‌ بووین"، دەشڵێت، "دڵنیام هه‌ڤاڵانی كاكه‌ رۆژ درێژه‌پێده‌ری ئه‌و رێبازه‌ ده‌بن."

مه‌سعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپیرمام و لەمەکتەبی سیاسی پارتیدا له‌ مه‌راسیمی ماڵئاوایی بۆ کۆجی دوایی رۆژ نوری شاوێسدا رایگەیاند، "من دڵنیام هه‌ڤاڵانی كاكه‌ رۆژ درێژه‌پێده‌ری ئه‌و رێبازه‌ ده‌بن و خه‌بات ده‌كه‌ن له‌ پێناو ئه‌و ئامانجه‌ی كه‌ كاكه‌ رۆژ و هه‌زاران تێكۆشه‌ری دیكه‌ و قاره‌مانی دیكه‌ سه‌ریان له‌ پێناویدا داناوه."

رۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە تەمەنی ٧٤ ساڵی و بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.

رۆژ نوری شاوەیس لە ساڵی ١٩٤٧ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و لە کاری سیاسیشدا؛ ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و لە هەڵبژاردنی ساڵی ١٩٩٢دا سەرۆکی لیستی حزبەکەی بووە، لە کابینەی یەکەمی حکومەتدا جێگری سەرۆکوەزیران بووە و ١٩٩٩ بۆ ٢٠٠٣ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بووە.

تەرمی رۆژ نوری شاوەیس، بەیانی ئەمڕۆ لەمزگەوتی جەلیل خەیاتەوە برایە پەرلەمانی کوردستان و دواتر مەراسیمێکی ماڵئاوایی لەپەرلەمانی کوردستاندا بۆ رێکخرا.   

 

ده‌قی وتاره‌كه‌ی بارزانی:

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان

ئه‌مڕۆ رۆژێكی زۆر زۆر خه‌مناكه‌ بۆ من.  له‌ده‌ستدانی برایه‌ك و هه‌ڤاڵێكی ئازیزی وه‌ك كاكه‌ رۆژ ئاسان نییه‌. له‌ ساڵی 1958ه‌وه‌ من و كاكه‌ رۆژ له‌ قوتابخانه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ وه‌ك دوو برا به‌یه‌كه‌وه‌ بووین. بۆ یه‌ك چركه‌ش له‌یه‌ك دوور نه‌كه‌وتینه‌وه‌. جێگه‌ په‌نجه‌ی كاكه‌ رۆژ له‌ هه‌موو قۆناغه‌ سه‌خته‌كانی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان دیاره‌. رۆڵه‌یه‌كی ئازا و به‌ وه‌فا بوو بۆ گه‌لی خۆی و پارته‌كه‌ی. درێژه‌پێده‌ری رێگه‌ی باوكی و دایكی بوو. من دڵنیام هه‌ڤاڵانی كاكه‌ رۆژ درێژه‌پێده‌ری ئه‌و رێبازه‌ ده‌بن و خه‌بات ده‌كه‌ن له‌ پێناو ئه‌و ئامانجه‌ی كه‌ كاكه‌ رۆژ و هه‌زاران تێكۆشه‌ری دیكه‌ و قاره‌مانی دیكه‌ سه‌ریان له‌ پێناویدا داناوه‌.

كاكه‌ رۆژ هه‌میشه‌ له‌ یادمه‌، (بارزانی دڵی پڕبوو و به‌ هۆی گریانه‌وه‌ وتاره‌كه‌ی ته‌واو نه‌كرد)