سەردێڕ:

ئایا بایدن ناتانیاهۆی پشتگوێخستووە؟

فۆتۆ: 
2021-02-13

1050 جار خوێندراوەتەوە

کۆشکی سپی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا نیازی پشتگوێخستنی سەرۆکوەزیرانی ئیسرایلی هەبێت و ناوی لە لیستی ئەو سەرۆکانەدا نەبێت کە پەیوەندییان پێوە بکات.


میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، شارەزایان و سیاسیانی رۆژهەڵاتی ناوەراست پێیانوایە ئەنجامنەدانی پەیوەندی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەوانەیە ئاماژەیەك بێت بۆ پشتگوێخستنی.

جین هاکی، وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ''بایدن بەمزوانە قسە لەگەڵ ناتانیاهۆ دەکات و دڵنیاتان دەکەمەوە بەم نزیکانە ئەمە روودەدات، بەڵام کاتەکەی نازانم و سەقفێکی زەمەنی دانەنراوە".

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەنجامنەدانی پەیوەندی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلدا بەمانای پشتوگێخستنی نییە و ماوەیەکی زۆرە ئاشنای یەکترن.

ئەمە لەکاتێدایە، لە کۆتایی مانگی رابردووەدا، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاندووە، سیاسەتی بایدن پاڵپشتی چارەسەرێکی گونجاوە بۆ کێشەی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل. ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە هەنگاوەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی وڵاتەکانی ناوچەکە لەگەڵ ئیسرائیلدا.