سەردێڕ:

کەجەکە: مەبەست لە هێرشەکانی تورکیا داگیرکردنی باشوری کوردستانە

فۆتۆ: 
2021-02-13

7748 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کەجەکە رایگەیاند، مەبەست لە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر چیای گارە داگیرکردنی باشوری کوردستانە. دەشڵێت، شوێنێک هێرشیکراوەتەسەر پەکەکە دیلەکانی شەڕیان تێدا راگرتووە.


وتەبێژی کەجەکە رایگەیاند، مەبەست لە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر چیای گارە داگیرکردنی باشوری کوردستانە. دەشڵێت، شوێنێک هێرشیکراوەتەسەر پەکەکە دیلەکانی شەڕیان تێدا راگرتووە.

زاگرۆس هیوا وتەبێژی کەجەکە بە دەنگى ئەمریکاى راگەیاندووە، چیاى گارە بە گشتی کەوتۆتە بەر شاڵاوی بۆردومانێکی چڕی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا، لە هەمان کاتیشدا بە هەلیکۆپتەریش سەربازەکانیان داگرتووە. دەشڵێت، "هێرشیکراوەتە سەر ئەو ناوچەیەش کە دیلەکانی شەڕی تێدا راگیراوە، ئەو دیلانەی کە هێزەکانی پاراستنی گەل رایانگرتوون، و زیانیش هەبووە لەو هێرشەی هێزەکانی تورکیا بۆ سەر ئەو ناوچەیەی دیلەکانی تێدابوون، بەڵام ئاماری تەواوی زیانەکان لەبەردەستدا نییە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، "ئەو دیلانە ئەوانەن کە لە ساڵی ٢٠١٥وە و پاش دەستپێکردنەوەی شەڕ دەستگیرکراون ئەوان بریتین لە " پۆلیسی تورکیا، میتی تورکیا، عەسکەری تورکیا لەلایەن هەپەگەوە گیراون و لەو شوێنە دانراون و تورکیاش ئەو شوێنەی بۆردومان کردووە، ئەمەش مانای ئەوەیە تورکیا لە شەڕدا هیچ یاسایەکی ئەخلاقی شەڕ پەیڕەوناکات."

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە تورکیا دەستیکردووە بە ئۆپەراسیۆنێک لە ناوچەکانی چیای گارەی هەرێمی کوردستان لە دژی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان.