سەردێڕ:

تورکیا: ٣٣ چەکداری پەکەکەمان کوشتووە

فۆتۆ: 
2021-02-12

4139 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنی چنگی هەڵۆی دوو، ٣٣ چەکداری ‏پەکەکەیان کوشتووە، کە دووانیان پلەدارن، دەشڵێت، ٤٠ فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی ‏بێ فڕۆکەوان بەشداری ئۆپراسیۆنەکەیان کردووە.‏


وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنی چنگی هەڵۆی دوو، ٣٣ چەکداری ‏پەکەکە گیانیان لەدەستداوە، کە دووانیان پلەدارن، دەشڵێت، ٤٠ فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی ‏بێ فڕۆکەوان بەشداری ئۆپراسیۆنەکەیان کردووە.‏

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، لە ئۆپراسیۆنی ‏چنگی هەڵۆی دوودا، کە لە ١٠ی شوباتەوە دەستیپێکردووە ٤٠ فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێ ‏فڕۆکەوان بەشداریان کردووە و توانیویانە ٥٠ ئامانج بپێکن. ‏

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ئۆپراسیۆنەکەدا ٣٣ چەکداری پەکەکەمان کوشتووە و لە نێویشیاندا دوو ‏فەرماندە کوژراون."

پێشتر، ميدياکانی نزیک لە پەکەکە بڵاویانکردبووەوە، لە روبەڕوبوونەوەکانی چيای گارەدا لانيکەم ‏نۆ سەربازی تورکیا کوژراون و ژمارەی بريندارەکانیشیان زياترە لەو ژمارەيەی وەزارەتی ‏بەرگری ئەو وڵاتە بڵاویدەکاتەوە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا راشیگەیاندبوو، لە ئۆپراسیۆنەکەی چیای گارەدا سێ ‏سەربازیان کوژراوە و چواری دیکەش برینداربووە.‏

ئەمە لەکاتێکدایە، لە رۆژی ١٠ی ئەم مانگە، وەزارەتی بەرگری تورکیا، یەکەم رۆژی ‏دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی چنگی هەڵۆی ٢ی لە چیای گارە لە هەرێمی کوردستان راگەیاند، ‏کە تیایدا فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر و هێزێکی سەربازی، کە پێکهاتووە لە دوو ‏هەزار و ٢٠٠ سەرباز بەشداری تێدادەکەن.‏