سەردێڕ:

شەش جۆر خواردنەوە زیان بە جەستە دەگەیەنن

فۆتۆ: 
2021-02-09

16222 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر گرنگی بە کێش و تەندروستی جەستەت دەدەیت،ئەوا جگە لە راهێنان و پەیرەو کردنی خشتەیەکی خۆراکی رۆژانە، دەبێت ئاگاداری ئەو خواردنەوانە بیت کە رۆژانە دەیان خۆیتەوە.


ئەگەر گرنگی بە کێش و تەندروستی جەستەت دەدەیت،ئەوا جگە لە راهێنان و پەیرەو کردنی خشتەیەکی خۆراکی رۆژانە، دەبێت ئاگاداری ئەو خواردنەوانە بیت کە رۆژانە دەیان خۆیتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "موستەقیلە"، شەش جۆر خواردنەوە هەن کە رێژەیەکی زۆر شەکر و کالۆریان تێدایە و هەندێکیان وات لێدەکەن زیاتر هەست بە برسێتی بکەیت و دەبنە قەڵەوی  و و زیان بە جەستە دەگەیەنن، ئەوانیش:

١- خواردەنەوە غازیەکان

٢-  کۆکتێلی میوە

٣- هەموو جۆرەکانی قاوە لەگەڵ شەکردا

٤- چای سارد

٥- خواردنەوە وزە بەخشەکان

٦- شەربەتە لە قوتونراوەکان