سەردێڕ:

بەهۆی مەترسی داعش؛ لە بەغدا باری نائاسایی راگەیاندرا

فۆتۆ: 
2021-02-08

8857 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک بەر لە ئێستا کەتیبەی سەرایا سەلام باری ئاسایی لە بەغدا راگەیاند و ئەندامەکانی خستە حاڵەتی ئامادەباشیەوە، ئەو گروپەش باس لەوەدەکەن، کە راگەیاندنی باری لەناکاو لە بەغدادا بەهۆی مەترسی ئەنجامدانی هێرشە لەلایەن داعشەوە.


کەمێک بەر لە ئێستا کەتیبەی سەرایا سەلام باری ئاسایی لە بەغدا راگەیاند و ئەندامەکانی خستە حاڵەتی ئامادەباشیەوە، ئەو گروپەش باس لەوەدەکەن، کە راگەیاندنی باری لەناکاو لە بەغدادا بەهۆی مەترسی ئەنجامدانی هێرشە لەلایەن داعشەوە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە سەرچاوەیەکی کەتیبەی سەرایا سەلامەوە رایگەیاند، ''زانیاری هەواڵگری هەیە کە داعش بەنیازە هێرشێکی گەورە بکاتە سەر بەغدای پایتەخت و پارێزگاکانی دیکە."

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو گروپە چەکدارییە لە نیازیاندایە کە لەرێگەی دروستکردنی پشێویەوە هێرشەکان ئەنجامبدەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستاشدا و بۆ بەرگرتن لەو هێرشانە و روبەڕوبوونەوەیان، هەموو ئەندامانی سەرایا سەلام خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، مانگی رابردوو دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە گۆڕەپانی تەیران لە بەغدای پاتیەخت لەلایەن داعشەوە ئەنجامدران، بەو هۆیەوە ٣٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١٠ کەسیش برینداربوون.

سەرەتای دروستبونی ھێزی سەرایا سەلام دەگەڕێتەوە بۆ کاتی روخانی رژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣، ئەو کاتە سەدر ھێزێکی سەربازی بە ناوی مەھدی دامەزراند، ئەو ھێزە شەڕیان لە دژی ھێزەکانی ئەمریکا دەکرد، لە سەرەتادا ٥٠٠ سەرباز بوون لە لایەنگرانی شیعە مەزھەبی سەر بە موقتەدا سەدر.

لە ساڵی ٢٠٠٨ ھێزە ئەمنییەکان و سوپای عێراق ھێرشێکیان لە دژی ھێزی چەکداری مەھدی دەستپێکرد، ئەوەش ھۆکارێک بوو بۆ لاوازبوونی ھێزەکەی سەدر.

دواتر و لە ساڵی ٢٠١٤ لە سەروبەندی شەڕی داعشدا، موقتەدا سەدر ھێزەکانی یەکخستەوە و ئەمجارە ھێزە چەکدارەکەی لەژێر ناوی سەرایا سەلام راگەیاند، کە لە ئێستادا نزیکەی ٦٠ ھەزار ئەندامی ھەیە، لەو ساڵەدا ئەو ھێزە رۆڵیان ھەبوو لە روبەڕوبوونەوەی داعشدا.